ته‌مووز 14, 2018 10:52 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئوروپا داگیرکرانی خاکی فەلەستینی بەفەرمی ناناسێ

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی : ئەو یەکێتییە سەروەریی و دەسەڵاتی رژیمی ئیسرائیل بەسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٦٧ بەفەرمی ناناسێ.

بەپێی ڕاپۆری ڕووسیا ئەلیەوم؛ "مایا کوتسانچیچ" وتەبێژی فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لەبارەی هەوڵی سێنای ئیرلەند لەمەڕ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای سزا وئابلۆقەی کاڵاکانی بەرهەم هاتووی شارۆچکە زایۆنییەکانیش وتی: ڕەوتی یاسایی ئەو ڕەشنووسە پێوشوێن دەگرین.

سێنای ئیرلەند، چوارشەممەی ڕابردوو لەئاراستەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین، ڕەشنووسی یاسای بایکۆتی کاڵا بەرهەم هاتووەکان لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی لێواری رۆژوای پەسەند کرد.

ئەو هەوڵەی سێنای ئیرلەبن، تووڕەیی زایۆنییەکانی وروژاند.

رژیمی زایۆنیستی، سەرباری بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە پاڵپشتیی ئەمریکا درێژە دەدا بە سازکردنی شارۆچکە زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا.

دەم و دەزگە مەدەنی و زانکۆییەکان لە ئوروپا و ئەمریکا، لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیان کردووە بە بایکۆت وگەمارۆی کاڵاو بەرهەمەکانی شارۆچکە زایۆنییەکان.

سەرپەیڤ