ته‌مووز 14, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • بوونی فرەتر لە سێ ملیۆن پەناخوازی سووریایی لە تورکیا

وەزاڕەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند ، سێ ملیۆن و٥٧٠ هەزارو٣٥٢ پەناخوازی سووریایی هەنووکە لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا نێشتەجێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی ئیرنا، بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، لەگشت ژماری پەنابەرانی سووری ئامادە لە تورکیا ، یەک ملیۆن و٩٣٥ هەزارو ٤٩٩ پیاو یەک ملیۆن و٦٣٤هەزارو ٨٥٣ژنن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەگشت ژماری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا ٢١٦هەزارو٨٩٠ کەس لە ئۆردوگا تایبەتەکانی پەنابەران دەژین. وەزاڕەتی ناوخۆی تورکیا ئەم دواییە ڕایگەیاند ، هەتا ئێستاکە ٢٠٠ هەزارپەنابەری سووریا گەڕاونەتەوە بۆ سووریا. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی  ئەم وڵاتە بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا وبە هۆی ئەم قەیرانە، ملیۆنان سووریایی لە وڵاتەکەیان ئاوارە وهەڵوەدابوونە.

سەرپەیڤ