ته‌مووز 26, 2018 17:09 Asia/Tehran
  • پەژیوان بوونەوەی دووهەم وەزیری زایۆنی لە پەسەندکراوەی

وەزیری دارایی رژێمی زایۆنی پەژیوانی دەربڕی لەیاسای "وڵاتی جولەکە"و پەسەندکرانی بەپەلەی لە پەرلەمانی ئیسرائیل دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی هائارێتس ، مۆشە کهلۆن وەزیری دارایی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیمانە لەگەڵ رادیۆ ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە، یاسای "وڵاتی جوو"  کێشەو گرفتی زۆری تێدایەو دەبێ هەموار بکرێ.

پێشتریش "نەفتالی بەنێت" وەزیری پەروەردەی ئەو رژێمە کە لەلایەنگرانی سەرسەختی یاسای وڵاتی جولەکە بوو، دانی بەوەدانا کە؛ ئەو یاسایە، هەست و نەستی کۆمەڵگای دەروزییەکانی فەلەستینی داگیرکراوی بریندار کردووە.

سێ نوێنەری پەرلەمانی رژیمی زایۆنی"کنێست"یش لە کۆمەڵگای دەروزییەکان، داوایان لە دیوانی باڵا کرد، هەتا یاسای وڵاتی جوو هەڵوەشێنێ و یان بەشگەلێکی کە پێشێلکەری مافە سەرەکییەکانی وەک؛ مافی یەکسانییە، بسڕێتەوە.

کنێستی رژێمی زایۆنی پێنج شەممە ١٩ی ژوولای، یاسای "وڵاتی جولەکە"ی پەسەندکرد کە هەموو فەلەستینی داگیرکراو بە سەرزوینێک تەنیا بۆ زایۆنییەکان دەزانێ و فەلەستینییەکان لەهەموو مافەکانی شارومەندی و مرۆیی بێ بەش دەکا.

 

سەرپەیڤ