ته‌مووز 31, 2018 10:59 Asia/Tehran
  • حوسی: عەرەبستان لە بەلاڕێدابردنی  نەتەوەیەکگرتووەکان، شکستی هێنا

دوابەدوای ڕیسواتی عەرەبستان لەبەرامبەر کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوەکان، سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن ڕایگەیاند : ئامانجی ئەم وڵاتە لە ئیدیعای نادروست و بە لاڕێدابەرانە، پاسادانی دەستدرێژکارییەکانی لەیەمەنە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان،  محەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لیژنەی باڵای  شۆڕشی یەمەن ڕۆژی  دووشەممە لە نێو تویتەرەکەی دا بە ئاماژە دان بە هەوڵی عەرەبستان و  هاوپەیمانانی کە بەنیازن بە ئاژاوەگێڕی لە شەڕی لێوارەی ڕۆژاوایی (حودەیدە) بنکەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەنعا و حودەیدە  بەرەو ناوچەکانی ژێرچاوەدێری داگیرکەران و بەکرێگیراوان بگوازنەوە، وتی : لە وڵامی نەرێنی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمبارەوە، عەرەبستان جارێکی تر ناکام مایەوە  . 

حوسی بە ئاماژەدان بە ناکام مانەوەی ئالی سعود لە باج خوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسانی  کە دوایین نموونەشی  لە با کی مونی سکرتێری پێشووی ئەم ڕێکخراوەیە بووە، وتیشی : عەرەبستان بەمەبەستی تەیارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرباری دانی پارە و خەڵاتی یەک میلیاردی بەم ڕێکخراوەیە لە مارسی 2018 بەرەوڕووی بن بەست بووەتەوە.

بەرلەمە سەرباری ئەوەی کە بان کی مون  لەبەر وەرگرتنی یارمەتی سعودییەکان  ناوی  عەرەبستانی لە لیستی  دەوڵەتانی منداڵ کوژ دەرهێنا، ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری  ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدان بە کوژران و کەم ئەندام بوونی زۆرتر لە 600 منداڵی یەمەنی لەبەر پەلاماری ئاسمانی عەرەبستان، ئەم وڵاتەی بۆ دووهەمین ساڵی بە دوای یەک  خستە نێو لیستی ڕەشی وڵاتانی  بنپێکەری کونوانسیۆنی مافی مرۆڤ.

سەرپەیڤ