ئاب 05, 2018 10:52 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی پەلاماری سەر خەڵکی سیڤیل لەیەمەن ،لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە

یەکێتیی ئەورووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر خەڵکی سیڤیل لە یەمەنی ئیدانە کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە،  یەکێتیی ئەورووپا  لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە کارەساتی مرۆیی بێ ئەژمار لەبەر  پەلاماری دەستدرێژکاران بۆسەر یەمەن،  داوای لێ کردن لە وەبەر پەلاماردانی خەڵکی سیڤیل، خۆ ببوێرن.

خاچی سووری جیهانی ، ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر  پەلاماری هاوپەیمانیی  دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر نەخوشخانەیەک و بازاڕی ماسی فرۆشان لەشاری حودەیدە.

لە بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن خاچی سووری جیهانییەوە ڕاگەیەندراوە ، تەقینەوەکان لە ناوچە ئاوەدانەکان لە بازاڕی ماسی فرۆشانی دەورووبەری  نەخۆشخانەی سەورەی شاری حودەیدە  دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی  سعودی  ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە  نەخۆشخانەی سەورە ی شاری حودەیدە یان بوردومان کرد  . لانیکەم   شەست یەمەنی کوژران و 120 کەسی تریش بریندار بوون  .

هاوپەیمانی سعودی سێزدەی ژووئەنی  2018  بەمەبەستی  داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن ، قورسترین پەلاماری سەربازیی خۆی  لە ماوەی سێ ساڵ  شەڕ بە دژی ئەم وڵاتە دەست پێکرد بەڵام  هیچ  سەرکەوتنێکی بە دواوە نەبووە  .

 شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی  لە یەمەن تائێستا  بووەتە  هۆی کوژرانی زۆرترلە چواردە هەزار یەمەنی،برینداربوونی دەیان هەزار کەس و  ئاوارە بوونی  بەملوێنان کەس.

سەرپەیڤ