داخرانی گڵکۆی پاکی ئیبراهیمی بەسەر فەلەستینییەکان
ڕژێمی زایۆنیستی بە بیانووی بەڕێوەبردنی جەژنی جووەکان، بیست و چوار کاتژمێر، دەروازەی گڵکۆی پاکی ئیبراهیمی لە ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون بەسەر نوێژخوێنان دادەخات.
حەفزی ئەبوو سەنینە، بەڕێوەبەری گڵکۆی پاکی ئیبراهیمی لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعالەم وتی : ئەم کارەی کاربەدەستانی ڕژێمی داگیری کەری ئیسرائیل واتە داخستنی دەروازەکانی گڵکۆی پاکی ئیبراهیمی بەسەر فەلەستینییەکان لە کاتژمێر دوازدەی شەوی پێنج شەممە واتە ئەمشەو، دەست پێ دەکرێت .
ناوبراو وتیشی ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی زایۆنیستی ناسراو بە شەمغار گیراوە و بە سەرنج دان بە پێشنیارەکانی ئەم لیژنەیە ، بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی لەبەر جەژنی جووەرکان ، پێش بە ئامادەبوونی موسوڵمانان، بانگ دان و خوێندنی نوێژ لەم مزگەوتە دەگرن .
ئەم لیژنەیە بەرپرسی لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانکاری و کوشتنی نوێژخوێنانی گڵکۆی پاکی ئیبراهیمی لەساڵی 1994یش بووە.