ئاب 09, 2018 09:47 Asia/Tehran
  • کڕنۆشی وەزیری دەرەوەی سەعوودیا بەرامبەر بە ترەمپ بە  چەواشەکاریی دژ بە ئێران

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی بە هەڵوێست گرتنی دژ بە ئێران، دیسان ئەوەی سەلماند کە وڵاتەکەی چەندە دارەدەست و کڕنۆشبەری دەوڵەتی ئێستای ئەمریکایە.

"عادڵ جوبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی چوارشەممە پشتیوانی کرد لەوەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا سەر لە نوێ دادەسپێندرێنەوە بە سەر ئێران و هاوکات بۆ ئەو خۆشخزمەتییە بە پشتیوانان و بناغەدانەرانی تیرۆریزمی داعشی بانگەشەی کرد ئێران داکۆکی لە تیرۆریزم دەکات؛ ئێران خۆی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە هەڵدەقورتێنێ.

وەزیری دەرەوەی سەعودیا کە وڵاتەکەی لەبەر داکۆکی لە تیرۆریزم و بنپێ کردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە جیهاندا تەریک کەوتۆتەوە، بانگەشەی کرد کردەوە و ئاکاری ئێران قەبووڵ کراو نییە و هەر لەبەر ئەوەش لە لایەن کۆمەڵگەی نیودەوڵەتییەوە بایکۆت کراوە.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێران لە لایەن کۆمەڵگەی نیودەوڵەتییەوە بایکۆت کراوە کە تەنیا دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەی یەکلایەنە ئێرانی بایکۆت کردووە ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی کەئێران وەک عەرەبستان بەرامبەر بە ئەمریکا کڕنوش نابات.

پشتیوانیی جیهانیی لە کۆماری ئیسلامیی ئیران لە مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نیودەوڵەتییە، دڵخوازی سەعوودییەکان، ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکای ترەمپ نییە و هەر ئەو بابەتەش بۆتە هۆی ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سەعوودی خۆشحاڵ و خەنی بێ لە گەڕانەوەی بایکۆتەکان بۆ سەر ئێران.

دەوڵەتی ئەمریکا پاش چەن مانگ هەڕەشە و گوڕەشە، لە سەر لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە (٧ی ئاگوست)ەوە بایکۆتە ئەتۆمییە هەڵپەسێردراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەر لە نوێ گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ