ئاب 16, 2018 09:59 Asia/Tehran
  • هێرشی بەلەمە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ماسیگرانی فەلەستینی

رژیمی ئیسرائیل لەدرێژەی سیاسەتە دژە مرۆییەکان دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە، ماسیگرانی فەلەستینیی بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەمە جەنگییەکانی، کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، بەلەمە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی رۆژی چوارشەممە، چەند جار تەقەیان کرد لە ماسیگرانی فەلەستینی کە لە لێوارەکانی کەرتی غەززە لەحاڵی چالاکیدا بوون.

بەپێی بەیاننامەی یەکێتی ماسیگران لە کەرتی غەززە، نزیک بە چوارهەزار فەلەستینی لەوناوچەیە بە ماسیگرتن ژیان بەسەر دەبەن کە بەهۆی دانانی بەرتەسکیی بەرفراوانی رژیمی زایۆنی، پیشەسازیی ماسیگری لە کەرتی غەززە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

لەهەواڵێکی دیکەدا، شۆفەڵـەکانی سوپای رژیمی زایۆنی رۆژی چوارشەممە چەند یەکەی نیشتەجێبوونی شارومەندانی فەلەستینی لە شارۆچکەی ئەلعیسەوییە لە ناوەندی قودسی داگیرکراویان وێران کرد.

هەروەها دەیان شارۆچکە نشینی زایۆنی لەم دواییەدا بە داکۆکیی سەربازانی رژیمی زایۆنی چوونەنێو مزگەوتی ئەقسا.

هاوکات سەربازانی زایۆنی شەش کچی فەلەستینیان بەبیانووی ئامادەبوون لە ناوچەی بابوڕەحمە(یەکێک لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا) قۆڵبەست کرد.

شارۆچکە نشینانی زایۆنیست هەر ڕۆژ بەئەنقەست دەسدرێژی دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا ، ئەو شوێنە پیرۆزە کراوە بە شوێنی تەڕاتێنیی سەربازان و شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆ سڕینەوەی ماک وشووناسی ئیسلامی و مەسیحیی بەیتولموقەدەس و گۆڕینەوەی بە هێما زایۆنییەکان.

پێشتر ڕێکخراوی زانستی، فەرهەنگی وفێرکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) ئۆکتۆبری٢٠١٧ ڕایگەیاند؛ مزگەوتی ئەقسا هی موسڵمانانەو هیچ پەیوەندییەکی بە جوولەکەکانەوە نییە.

سەرپەیڤ