ئاب 16, 2018 10:31 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی نزیک پێتەختی عەرەبستان

وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان باسی تێکهەڵچوونی هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە و کەسێکی کرد لە شاری بەکرییە لە نزیکی ڕیازی پێتەختی عەرەبستان.

بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند هێزی ئاسایشیی عەرەبستان، لەشاری بەکرییە پیاوێکیان بریندار کرد کە لەوە دەچوو پشتێنی  تەقینەوەی پێ بێت.

ئەم وتەبێژەی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودی وتیشی : هێزەکانی ئاسایشی توانیویانە  ئەم کەسە کە بیرۆکەی  داعشی هەبوو، بناسن و گەمارۆی بدەن  . 

کاربەران لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  شریتێکیان لەم کەسە بڵاو کردوەتەوە  کە داکۆکی لە ئەبووبەکر بەغدای سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش کردووە . 

عەرەبستان لەسەردەمی پاشمیرایەتیی محەممەد بن سەلمان، ڕەوشی قەیراناوی تێپەڕ دەکات و جارجارێک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە تێکهەڵچوون و تەقە کردن ڕوو دەدات.

سەرپەیڤ