ئاب 16, 2018 10:35 Asia/Tehran
  • یونیسێف: لەساڵدا شەست و شەش هەزار منداڵی یەمەنی گیانیان لەدەست دەدەن

سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان(یونیسێف) ڕایگەیاند: شەست وشەش هەزار منداڵی یەمەنی ژێر پێنج ساڵان، لەساڵدا بەهۆی نەخۆشیی گەلێک کە دەکرێ پێشیان پێ بگیردرێ، گیانیان لەدەست دەدەن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مێرشل ریلانۆ نوێنەری یونیسێف رۆژی چوارشەممە لەپەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: نیوەی ئەو منداڵانە لەکاتی لەدایکبوون یان لە مانگەکانی سەرەتای لەدایکبوونیان، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی وەک؛ زکچوون، ماسینی سییەکان و باری خراپی خواردن گیانیان لەدەست دەدەن.

ئەو نوێنەرەی یونیسێف بەپێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی شەڕ لە یەمەن، وتی: منداڵانی یەمەنی لەژمارێک لەپارێزگاکانی ئەو وڵاتە هەروا گیانیان لەدەست دەدەن.

کەمبوونی ئاوی خواردنەوەی سالم وگەمارۆی یەمەن لەلایەن عەرەبستانەوە کە بووەتە مایەی کەمبوونی خۆراک و دەرمان، لەساڵانی رابردوودا، گیانی هەزاران یەمەنیی سەندووە.

دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار داوایان لە عەرەبستان کردووە، هەتا بەکۆتایی هێنان بە گەمارۆی یەمەن، بوار بۆ ناردنی یارمەتی خۆراکی و دەرمانی بۆ ئەو وڵاتە خۆش بکەن.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی ٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردەهەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ