ئاب 17, 2018 20:22 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی فەلەستینییەکان لە خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە

لە تەقەی دوورەنگێوەکانی ڕژێمی زایونی بەرەو خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ھەتاکوو ئێستا بیست فەلەستینی بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین،لە تەقەی دوورەنگێوەکانی ڕژێمی زایونی بەرەو خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ھەتاکوو ئێستا بیست فەلەستینی بریندار بوونە.

پەیامنێری ئەم کەناڵە وای بڵاو کردووەتەوە کە لاوێکی فەلەستینی بە زەبری گولەی ڕاستەقینەی لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەززە بریندار بووە.

بەشدارانی خۆپیشاندانی  مافی گەڕانەوە لەو شورە ئاسایشتیەی کە دوورەنگێوەکانی داگیرکەرانی ئیبسرائیلیی لە پەنای دا بە شێوەیەکی بەربڵاو مۆڵ درا بوون، نزیک بوونەوە.

لەشکریانی زایونی بەگازی فرمێسک ھێن ھێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران لە ڕۆژھەڵاتی خان یونس.

خۆپیشاندانی  مافی گەڕانەوە لە سییەمی مانگی مارسی  2018  لە ئاراستەی پێداگرتن لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەلەستینی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بە ئامادەبوونی شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی سەر سنوری  ئەم ناوچەیە لەگەڵ  ناوچەداگیرکراوەکان، دەست پێکراوە و درێژەی هەیە.

وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە: ھەتائێستا 176 شارومەندی فەلەستینی  لە خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوەدا شەهید و زۆرتر لە هەژدە هەزار کەسیش بریندار بوونە . بیست و حەوت کەس لە شەهیدان، منداڵ و سێ کەسیان ئافرەتن.

خۆپیشاندانەکانی  ئەمڕۆی فەلەستینییەکان لە سەر بانگێشتی لیژنەی نەتەوەیی خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە لەژێر ناوی «ڕاپەڕین لەپێناوی قودس و مزگەوتی ئەقسا» بەڕێوەچوو.

لیژنەی  نەتەوەیی خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر کەرتی غەزە، لەبەیاننامەیەک دا ئامانج لە بەرێوەچوونی  ئەم خۆپیشاندانەی، پێداگری لەسەر مافی گەلی فەلەستین لە بواری خۆڕاگری و پێبەند بوون بە قودس ڕاگەیاند.