ئاب 17, 2018 20:36 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری یەمەن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی

جەماوەری یەمەن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی و کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لە سەر ئابووریی یەمەن لە سەنعای پێتەختی یەمەن دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە، خۆپیشاندەران لە ئاپۆڕەکەیاندا کە لەژێر سەردێڕی« ئەمریکاو عەرەبستان ھۆکارانی گرانی و ھەڵکشانی بەھای دۆلارن» بەڕێوە چوو، دژی ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونی دروشمیان بەرز کردەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.

 

سەرپەیڤ