ئاب 18, 2018 08:26 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر حودەیدەی یەمەن دوو کوژراوی لێکەوتەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئالی سەعوود سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ناوچەی "ئەلجەبەلیە" ی سەر بە "ئەلتحەیتا" لەپارێزگای حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، لەو بۆردومانەدا دووکەسی سیڤیل کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە چوارشەممە١٣ی ژۆئەنەوە، پەلاماری بەرفراوانیان دەس پێ کردووە بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لەڕۆژاوای یەمەن.

بەندەری حودەیدە، سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەنە.

"لیزا گرەندی" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن لەم دواییەدا، ڕایگەیاندبوو، پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر حودەیدە، بووەتە مایەی وێران بوونی بەشی زۆری دامەزراوە ژێرخانییەکانی ئەو شارە بەتایبەت تۆڕی ئاوگەیاندن.

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستیش لەم دواییەدا جەختی لەوە کردبوو کە حودەیدە لە دۆخێکی شپرزەو قەیرانی دایە.

عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات، رژیمی زایۆنی وژمارێک وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لەچواردە هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە.

رژیمی سەعوودیاو هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکییەمەن نەیانتوانیەوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوانیان) مسۆگەر بکەن.