ئاب 18, 2018 14:39 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی وتووێژی گرووپە فەلەستینییەکان لە قاهیرە

ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) پێی داگرت؛ وتووێژی نێوان گرووپە فەلەستینیەکان سەبارەت بە ئاشتەوایی نیشتمانی و پێشنیاری ڕێککەوتنی ئاگربەس، لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆتایی پێهات.

بەپێی راپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، عیزەت ئەلرەشق ئەندامی حەماس دوێشەو(هەینی) لە توئیتێکدا نووسی؛ گرووپە فەلەستینییەکان ڕەوت و ڕوانگەی خۆیان لەبارەی پێشنیاری ئاگربەس لە غەززەو هەروەها گەڵاڵەی ئاشتەوایی نیشتمانی هێنایەئاراوەو لەوانەیە خولی نوێی وتووێژی نێوان گرووپە فەلەستینیەکان چەند ڕۆژی داهاتوو دەس پێ بکرێتەوە.

لەهەمان کاتدا، خەلیل ئەلحەییە جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە پێی داگرت؛ هەوڵەکانی میسر، قەتەرو لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاتنەدی ئاگربەس لەنێوان خۆڕاگریی فەلەستین و رژیمی زایۆنی لە قۆناخە کۆتاییەکان نزیک بووەتەوەو ئەو ڕێککەوتنە داڕێژراو لەسەر بنەمای تەباییەکانی ساڵی٢٠١٤یە.

ڕێککەوتننامەی ئاشتەوایی نیشتمانی لە بەرواری ٢٣ی ئاڤریلی٢٠١٤ لەنێوان حەماس و بزووتنەوەی فەتح بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی مۆرکراو بڕیاربوو شەش مانگ دواتریش هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێ کە ئەوە ڕووی نەداو دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی فەرمانبەرێتییەکەی لە کەرتی غەززە دەس پێ نەکرد.

شاندێکی بزووتنەوەی حەماس هاوڕێ لەگەڵ چەند شاندێکی دیکە لە گرووپە فەلەستینییەکان لە سێ شەممەی رابردووەوە(١٤ی ئاگۆست) بۆ بەشداربوون لە وتووێژەکانی ئاشتی نیشتمانی و ئاگربەس بەرەو قاهیرە کەوتنەڕێ و دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی هەواڵگریی میسر بەمەبەستی ڕێکخستنی هەڵوێستیەکانیان سەبارەت بە ئاگربەس.

سەرپەیڤ