ئاب 18, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سه رله نوی دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا بەرەوڕووی نوێژخوێنانی فەلەستینی

ڕژێمی زایونی چەند کاژێر دوای داخرانی دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا بەرەوڕووی نوێژ خوینانی فەلەستینی هەمدیسان دەستی دایە کرانەوەی دەروازەکانی مزگەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، دوابەدوای کرانەوەی دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا ، سەدان نوێژخوین چوونە ناو ئەم مزگەوتە پیرۆزە ونوێژی بەیانیان لەوێ خوێند . سەربازانی ڕژێمی زایونی شەوی هەینی دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسایان بەرەوڕووی نوێژخوینانی فەلەستینی داخست وئیزنیان نەدا فەلەستینیەکان نوێژی ئێوارەو شەو لە ناوخۆی مزگەوت بخوینن. داگیر کەرانی زایونی نوێژخوینانی فەلەستینیان لەکاتی خویندنی نوێژی عیشا لەبەردەم باب ئەلئەسبات دایە بەر پەلامار و کوتان ولیدان ولەو ناوچەیە چوونە دەرێ. زایونیەکان هەروەها تیمی میدیایی تەلەفیزیۆنی فەلەستینیان دایە بەرپەلامارو کوتان ولیدان وپێشگیریان کرد لە هاتنە دەری فەلەستینیەکان لەناو ماڵەکانیان . پۆلیسی ڕژێمی زایونی دوای هەڵمەتی دژە زایونی گەنجانی فەلەستینی لە بەردەم مزگەوتی ئەقسا کە بووە هۆی بریندار بوونی سەربازیکی زایونی ، دەروازەکانی ئەم مزگەوتە یان داخست . لەم هەڵمەتە شەهادەت خوازانەیەدا ، گەنجی فەلەستینی بە زەبری گوللەی سەربازانی زایونی شەهید بوو.