ئاب 18, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • دوو شەهید و ٢٤١ بریندار لە بیست ویەکەمین هەینیی ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دوێشەو(هەینی) ڕایگەیاند، دوو فەلەستینی شەهیدو ٢٤١ کەس برینداربوون لە بیست و یەکەمین هەینیی ڕێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، لەنێو برینداران ژمارێکی زۆر ژن ومنداڵ بەرچاو دەکەوێ.

ڕێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی ڕابردووەوە بەبۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.

لەسی مارسەوە تائێستا، زیاتر لە١٧٠فەلەستینی لەو ڕێپێوانە بەزەبری گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهیدو ١٨هەزار کەس بریندار بوون.

زۆرێ لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران وهەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا، ئەو تاوانکاریانەی زایۆنییەکانیان شەرمەزار کردووە.

ڕێپێوانی فەلەستینیان لە ساڵوەگەڕی رۆژی زەوی بیرهێنەرەوەی بڕیاری رژیمی زایۆنی لەمەڕ دەسبەسەرداگرتنی سەرزەوینی فەلەستینیان لە سی مارسی١٩٧٠یە کە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ.

رژیمی ئیسرائیل بە داگیرکردنی خاکی فەلەستینییەکان و سازکردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکن تێیاندا بەنیازە داڕشتی جوگرافیاری ناوچە فەلەستینییەکان بگۆڕێ و سیمایەکی زایۆنی ببەخشێ بەو ناوچانە هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لە ناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.