ئاب 18, 2018 18:55 Asia/Tehran
  • بڕیاری گرتن بۆ نووسەرێک لە عەرەبستان بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە ئیمارات

پەیجی تایبەت بە "بەندکراوانی عەقیدەتی عەرەبستان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەر، ڕایگەیاند، بڕیاری گیرانی نوسەرێکی عەرەبستانی دەرکراوە لەبەر ڕەخنەگرتنی لە ئیمارات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، پەیجی "بەندکراوانی عەقیدەتی عەرەبستان" لەتوئیتەر ڕایگەیاند: بەرپرسانی سەعوودی ، ێنج ساڵ زیندانیان بڕییەوە بۆ محەممەد ئەلحەزیف نووسەری عەرەبستانی بەتۆمەتی ئەوەی وا وەک دەسدرێژکاریی سەر وڵاتانی دۆست ڕاگەیێندراوە.

بەپێی نووسراوەی ئەو پەیجە توئیتەرییە، بڕیاری ئەو نووسەرە عەرەبستانییە کۆتایی مانگی ڕابردوو و لە کۆڕێکی نهێنی دەرکراوە.

حەوتەی ڕابردووش لەدرێژەی گرتن و سەرکوت کردنەکان لە عەرەبستان، "ناصر العمر" و "ئەحمەد ئەلعماری" دوو مامۆستای زانستە دینییەکانی ئەو وڵاتە لەبەر ڕەخنە گرتن لە ڕەوشی کۆمەڵایەتی عەرەبستان لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی ئالی سەعوود، قۆڵبەست کران.

لەیەک ساڵی رابردوودا بەتایبەت پاش دەسنیشان کرانی محەممەد بن سەلمان وەک پاشمیری عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لە ناوچە پێوشوێن دەگرێ، دەیان کەس لە بازرگانان، زانایانی دینی، و شازادەکان و زانستوەرانی ئەو وڵاتە گیراون و ڕەوانەی زیندان کراون.

سەرپەیڤ