ئاب 20, 2018 19:20 Asia/Tehran
  • حەماس: شەڕ لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل هەتا ئازادی تۆکمە و تەواوی سەرزەوی فەلەستین درێژەی هەیە

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" ڕایگەیاند : فەلسەفەی کێشە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ، بەپێی بەدی هاتنی مەبەستی ئازادکرانی سەرزەوی فەلەستین و پیرۆزایەتیەکانی ئیسلامی ومەسیحی ولە سەروویانەوە قودس ومزگەوتی ئەقسا لەچنگ داگیر کەرانی زایونیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی دوشەممە بە بۆنەی چل ونۆیەمین ساڵۆگەڕی ئاگر تێبەردانی مزگەوتی ئەقسا لە بەیان نامەیەکدا وتی: هەموو گروپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان ، توانایی درێژەی خەباتکاریەکان وخۆڕاگریان هه یه و  بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکانات وکەرەسەو ئامیرەکان هەتا ئازادی سەرزەوی فەلەستین وقودس وهێنانەدی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ سەرزەویەکانیان وئازاد کرانی یەخسیرانی فەلەستینی ودامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پیتەختی قودسی پیرۆزخه بات ده که ن. حەماس لەم بەیان نامەیەدا پیداگری کرد: خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە هەڵوەشانی گەمارۆی کەرتی غەززە یەکێ لە دەسپێشخەریەکانی نەتەوەی فەلەستینە وئەم نەتەوەیە هیچکات لەم خۆپێشاندانە چاوپۆشی ناکات. لە درێژەی ئەم بەیان نامەیەدا هاتووە : بزوتنەوەی حەماس لە تەنیشت هەموو چین وتوێژەکانی نەتەوەی فەلەستین وگروپەکانی درێژە ئەدات بە خەباتکاریەکانی خۆی هەتا بەدی هاتنی مەبەست وئامانجی خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە. حەماس پیداگری کرد؛ ئازادکرانی سەرزەوی فەلەستین وبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پیلانەکانیان ولەسەروویانەوە " مامەڵەی سەدە " پێویستی بە بەهێزکردنی یەکیەتی نیشتمانی فەلەستینە وکورت ترین ڕێگا بۆ هاتنە دی ئاشتی نیشتمانی پێبەند بوون بە ڕێککەوتنامەی ساڵی ٢٠١١ وهەڵوەشانی کردەوەی سزادان لەدژی خەڵکی کەرتی غەززەیە کە دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین  لەدژی خەڵکی ئەم ناوچەیە دایسەپاندووە. مزگەوتی ئەقسا ٢١ی ئۆتی ١٩٦٩، لەلایەن " دنیس مایک ڕوهان " زایونیستی ئۆسترالیایی ڕەگەز ئاگری تێبەردرا.

سەرپەیڤ