ئاب 20, 2018 20:51 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی  دوعای عەرەفە لە سارای عەرەفات

ڕێو ڕەسمی دوعای عەرەفە لە سارای عەرەفات وبە بەشداری بەشکۆی هەزاران زیارەتکاری بەیتۆللا هه لحەرام لە خێوەتی بێعسەی مەقامی مەزنی ڕێبەری بەڕێوە چوو.

ئەمرۆ دوشەممە هەشتی زی حەججە زیارەتکارانی ماڵی خودا دوای نوێژی مەغریب وعیشا ودوای موحرەم بوون چوون بۆ سەرزەوینی عەرەفات.لە رێورەسمی دوعای عەرەفە ، زیارەتکارانی ئێرانی دوعای عەرەفەی ئیما م حسێن ع یان خوێند ودەستیان کردە به موناجات ودوعاکردن. دوای بەڕێوە چوونی ڕێ ورەسمی دوعای عەرەفە زیارەتکاران دوای  خۆرئاوا بوون  ئامادەی چوون بەرەومەشعەرولحەرام دەبن.  دوعای عەرەفە دوعایەکە لە ئیمام حسێن ع کە بە پێی ڕوایات بەرێزیان ئەم دوعایەیان لە ڕٶژی عەرەفە ولە سارای عەرەفات لە مەککەی پیرۆز لە تەنیشت هاورێکانیان دەخوێندەوە. سبەێنێ سێشەممە نۆی زیحەججە ڕۆژی عەرەفەیە .