ئاب 21, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • هەنیە: پیلان بەدژی پرسی فەلەستین درێژەی هەیە

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین وتی : سەرباری هەوڵی هەندێ وڵات، فەلەستینییەکان شایەتی نەمانی پڕمەترسی ترین پیلانگێڕی بەدژی پرسی فەلەستین واتە مامەڵەی سەدەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی  زانیاری گەیاندنی  فەلەستین  ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس  ڕۆژی دووشەممە لە خوتبەکانی نوێژی  جەژنی  قوربان لە کەرتی غەززە وتیشی: گەلی فەلەستین ڕێگەی  وتووێژی  ئاشتی  بەرەوڕووی بن بەست کردووە و فەلەستینیەکانی ئیدی لە بەندی پەیماننامەی ئۆسلۆ دا  نین.

سەرۆکی  مەکتەب سیاسی حەماس بەڕاگەیاندنی ئەمەی  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینش  دەبێ  دەست لە هاوکاری ئاسایشی  لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەڵگرێ، وتی : پێویستیی هاتنە دی ئاشتی نەتەوەیی، پێکهاتنی  دەوڵەتی یەکگرتووی  نیشتمانی و ئەنجومەنی نیشتمانی یەکپارچە و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سەرانسەری  بە بەشداریی هەموو فەلەستینییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەیە.