دۆزرانەوەی تاقمێکی سێخوڕی بە سەرکردایەتیی زایونیستێک لە تونیس
بەرپرسێکی ئەمنیەتی پێشووی تونیس باسی چالاکیی تاقمێکی سێخوڕی و قاچاخ کردنی منداڵان ومادەی هۆشبەر بە سەرکردایەتی زایونیستێکی کردووە لەو وڵاتەدا.
بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی " قودسە لعەرەبی" هەیکەل دەخیل' سەرۆکی پێشووی تیمی توێژینەوەی تایبەتی سەر بە ئیدارەی زیندانەکانی تونیس بە ناردنی نامەیەک بۆ" یوسیف ئەلشاهید" سەرۆک وەزیران لەقاوی دا کە ژمارەیەک لە بازرگان وبەرپرسانی ئەمنیەتی ، کەوتوونەتە بەر پەلاماری ئەم گروپە بە سەرکردایەتی زایونیستێک بە ناوی " ئایلان لاوی ئەلرکاح . هەیکەل دەخیل " لە نامەکەیدا نووسیویەتی: ئەم تاقمە لە دووی پەرەپێ دانی مادەی هۆشبەرلە نێوان سامانداران، بازرگانان وبڕێک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی بووە و بەشێوە وڕەوشی جۆربەجۆر وەکوو داوی جینسی ، باجی لەو کەسانە سەندووەو زانیاریی لێ وەرگرتوون. بە قسەی دەخیل ، ئەم تاقمە بە دانی بەرتیل و وادەو بەڵین بە " عادل شوشان" بەڕێوە بەری گشتیی ئەمنیەتی گشتیی و ڕیشاد تەیەب" بەڕێوە بەری گشتیی ئەمنیەتی نیشتمانی وداسەپاندنی زەخت وگوشار بەسەر بەڕێوەبەران و کاربەدەستانی ئەمنیەتی، دۆسیەی خۆی لە سێخۆرێکی مەترسیدار کردووە بە مژارێکی کەتنی.