ئاب 21, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی ،کرانەوەی ٦٥٠ ماڵی زایونیست نشین ، ؛لە نزیک ڕامۆڵڵا

ڕژێمی زایونی لە درێژەی پەرەی شارۆچکە زایونیست نشینەکان، بەنیازە شارۆچکەیەک لە ناوچەی بەیت ئایل ، لەنێزیک شاری ڕامۆڵڵا لە رۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە کەناڵی سکای نێوزی ئینگلیسی ، کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە لەگەڵ کرانەوەی ٢٩٦ یەکەی ئاوەدان لە شارۆچکەی بەیت ئایل ڕەزامەندیان دەربڕیوە. ڕژێمی زایونی دروست کرانی ئەم شارۆچکە نوێیەی بۆ قەرەبووکردنەوەی کردەوەی خۆی لە چول کردنی دوو گەڕەکی " ئاولبانا" لە ساڵی ٢٠١٢ودارینوف " لە ساڵی ٢٠١٥ کە دوو گەڕەکی نایاسایی لە شارۆچکەی بەیت ئایل بوون ، خستووەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە. میدیاکانی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاندووە ، نەخشە کێشانی یەکە ئاوەدانەکانی بەیت ئایل لە قۆناخەکانی کۆتایی کاری خۆی دایە. ڕۆژنامەی عیبری زمانی " ئیسرائیل هیوم" یش نووسیی : گەڵاڵەی گەشە و پەرەی شارۆچکەی بەیت ئایل لە لایەن وەزاڕەتی خانووبەرەی ئیسراییل هاتووەتە بەرباس وحەوتەی ڕابردوو پەسەن کراوە. ڕژێمی زایونی بە دروست کردنی شارۆچکەکانی زایونی نشین لە ناوچە فەلەستینیەکان ؛ بە نیازی گوڕینی داڕشتی حەشیمەت وداڕشتی جوگرافیایی ئەم ناوچانەیە بە قازانجی زایونیەکان هەتا داگیرکاری خۆی لە ناوچە فەلەستینیەکاندا زیاتر بچەسپێنێ.

سەرپەیڤ