ئه‌یلوول 06, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی مافی مرۆڤی

ڕێکخراوی مافی مرۆیی ریپریۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، بیست و یەک بەحرەینی کە زۆربەیان زیندانیانی سیاسین ، لە سەروبەندی لەسێدارەدران دان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ جێگیر لە لەندەن، داوای لە رژیمی ئالی خەلیفە کرد، خێرا بڕیاری ئێعدامی ئەو کەسانە ڕابگرێ.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ریپریۆ بەئاماژە بەوەی کە رژیمی ئالی خەلیفە بە ئەشکەنجەکردنی ژمارێک لەو کەسانە، دانپێدانانی درۆئین و زۆرەملێی لەوان وەرگرتووە، خوازیاری لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەشکەنجەدران و ئێعتراف وەرگرتنی زۆرەملێ لەو کەسانە، بوو.

دادگە کارتۆنییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە بە پاڵدانی تۆمەت و بوختانی پڕووپوچ لە سەدان شۆڕشگێڕی بەحرەینی، مافی هاووڵاتیبوونیان لێیان سەندۆتەوە ، و یان بڕیاری لەسێدارەدران و لەبەندکرانی درێژخایەنیان بەسەریانداسەپاندووە .

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا بەجاران وشداریان داوە لەمەڕ سەرکوتکرانی بەتوندیی چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، چەسپاندنی دادگەریی و نەهێشتنی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن بەڵام رژیمی ئالی خەلیفە بەداکۆکی رۆژاوا و یارمەتی سەربازانی سەعوودی و هێزە ئاسایشییەکانی ئیمارات کە لەچوارچێوەی قەڵغانی جزیرە لە بەحرەین جێگیرکراون، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە سەرکوت دەکا.

رژیمی ئالی خەلیفە بۆ کپ کردنی بڵێسەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە ، ژمارێکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیاری گرتووەو بە دۆسییە دروست کردن، زیندان و بەندکرانی درێژماوەی بەسەریاندا سەپاندووە.

بەحرەین وەک بچووکترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەگەلی مافی مرۆیی خاوەن زیاترین ژماری بەندکراوانی سیاسییە.

سەرپەیڤ