پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندی سەربازی و هەواڵگریی پاکستان و ئێراق
کاربەدەستانی پاکستان و ئێراق پێداگریان کرد لەسەر پەرەی پێوەندی سەربازی و هەواڵگری نێوان وڵاتەکانیان .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، زوبەیر مەحموود حەیات، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی پاکستان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عیرفان حەیالی، وەزیری بەرگریی ئێراق لەم وڵاتە لەسەر پەرەی هاوکاری بەرەڤانی و سەربازی لەگەڵ پاکستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێداگری کرد .
حەیالیش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ زوبەیر مەحموود حەیات وتی ئێراق لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم سەرکەوت بەڵام بۆ پاراستنی ئەم دەستهاتە پێویستمان بە هاوکاری لەگەڵ پاکستان هەیە .
پێوەندی پاکستان و ئێراق لەساڵی 1947 دەست پێکرا و لەساڵی 1971 ی ئێراق لە پاکستان بۆ شەڕ بەدژی هیندستان داکۆکی کرد و پێوەندی سەربازی دوو وڵات درێژەی هەبوو.
لەساڵی 2003 پاکستان داگیرکردنی ئێراق لە لایەن ئەمریکای قەبووڵ نەکرد و نەیویست لەم شەڕە دا هاوڕێیی واشینگتۆن بکات .