ئه‌یلوول 14, 2018 17:11 Asia/Tehran
  •  بردنەسەرەوەی ئاستی ئاسایش لە ناوچەدا لەئاکامی پەرەی هاوکاریی  تاران - ئانکارا

لیژنە پەرلەمانیەکانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی جیهانی پەرلەمانی پەرەی پاوەجێی لە ئەندۆنزیا چاوپێکەوتن و پێداگریان کرد لەسەر پەرەی هاوکاریی نێوان تاران-ئانکارا لە ڕەوتی بردنە سەرەوەی ئاسایش لە ناوچە دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا؛ " نور محەممەد تۆربەتی نەژاد" سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانیی ئێران لە دیدار لەگەڵ " مۆستەفا شینتوپ" جێگری سەرۆکی مەجلیسی تورکیا بە ئاماژە بە ئامادە بوونی ترۆریسم لە ناوچە و پشتگریی واوە ناوچەیی لەوان، بە ڕاشکاوی گوتی: ترۆریسم هۆکاری پێشپێگرانەیە لەمەڕ پەرەی پاوەجێی ناوچە و هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە خەبات دژی ترۆریسم بە تایبەت لەمەسەلەی سوریا نیشانی دا کە دوو وڵات دەتوانن مەسەلەکانیی ناوچەیی بە باشی بەرەو پێشەوە ببەن.

"تۆربەتی نەژاد" هەروەها بە جەختکردنەوە لە سەر پێویستی نەهێشتنی دۆڵار لە پێوەندییەکانیی بازەرگانی دوو وڵات ، گوتی: ئێران و تورکیا دەتوانن بە نەهێشتنەوەی دۆڵاڕ لە سات و سەوداکانیی دوو قۆڵی، پێوەندی بازەرگانی خۆیان پەرە بدەن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایش لەم دیدارە بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئێران لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تاران لە بارەی سوریا،جەختیکرد: ئەم دانیشتنانە یارمەتیی زۆر ئەدات بە بردنە سەرەوەی ئاسایشی ناوچەکە.

"مۆستەفا شینتوپ"  بە باسکردنیی ئەمەی کە  قازانجەکانی زلهێزەکان بە درێژەی نائەمنییەکان لە ناوچە دابین دەبێت، جەختیکرد: وڵاتانی ناوچە دەبێ بە هاوکاریی پێکەوە خەریکیی بەدی هێنانی ئاشتی و پاوەجێی بن و هەر لەم حالە دا ڕێزبگرن لە مافی دەستەڵاتداریەتی و سەروەریی دڕاوسێکانیی خۆیان .

  کۆبوونەوەی جیهانی پەرلەمانی پەرەی پاوەجێی ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو (١٢ سیپتەمبەر) بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ٤٧ وڵاتی جۆر بە جۆری جیهان لە دوڕگەی "بالی" ئەندونزیا دەستپێکرا.

دەستڕاگەییشتن بە پەرەی پاوەجێی، بەشداریی ئافرەتان و وزەی پاوەجێی و رۆڵی پەرلەمانەکان لە دەستڕاگەییشتن بە وزەی هەرزان و پاوەجێی لە ئامانجەکانی دیکەی بەڕێوە بردنیی ئەم کۆبوونەوەیە .

سەرپەیڤ