ئه‌یلوول 19, 2018 10:37 Asia/Tehran
  • دەسدێژیی هێزەکانی رژیمی ئالی خەلیفە بۆسەر تازیەدارانی حوسێنی لەبەحرەین

هێزەکانی رژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین ، تازیەدارانی ئەباعەبدوڵڵاهولحوسێن(ع) یان کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی"مەنامە پۆست" چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەگەلێکیان بڵاوکردەوە کە تێیاندا، بەکرێگیراوانی ئالی خەلیفە لەگەڵ ژمارێک لە دانیشتووانی ناوچەی"ئەلمالیکە" لەکاتی تازیەداریی بۆ سەییدو سالاری شەهیدان پێکیان دادا و تێکهەڵچوون.

بەپێی ڕاپۆرەکان، بەهۆی دەسڕێژ بەگولـلە، چەند کەس لە تازیەداران بریندار بوون.

بەکرێگیراوانی رژیمی ئالی خەلیفە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیان کردەسەر چەند ناوچەی بەحرەین بۆ وێنە، "سترە" ، "ئەلدوراز" ، "ئەلعکر" و"ئەلمالیکە" و ژمارێک لە شارومەندانیان کردە ئامانج. ئەوان هەروەها ئاڵای ڕەش و هێما مەزهەبییەکانی عاشوریان لەبەین برد.

رۆژی دووشەممەش هێزە ئاسایشییەکانی بەحرەین، شێخ یاسین ئەلجمری لە وتاردەرانی تازیەداریی بۆ ئیمام حوسێن(ع) یان بردە ئیدارەی پۆلیسی شاری "حمد'.

چەکدارانی رژیمی ئالی خەلیفە هەموو ساڵێک بە پەلاماردانی هێما عاشوراییەکان، وێران کردنیان و گرتنی زانایانی دینی، هەوڵ دەدەن پێش بگرن بە ڕەوتی بوژاندنەوەی تازیەداریی حوسێنی لەو وڵاتە.

لەهەواڵێکی دیکەدا سەبارەت بە بەحرەین ، زانایانی دینیی ئەو وڵاتە بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک گیرانی سێ کەس لە زانایانی بەحرەینی لەوان، "شێخ مەجید سەهلاوی" ، "شێخ هانی ئەلبەنا" و"شێخ یاسین ئەلجمری"یان ئیدانە کرد.

زانایانی بەحرەینی لەو بەیاننامەدا، وێڕای وشداریدان بەرژیمی ئالی خەلیفە خوازیاری ڕاگرتنی خێرای سیاسەتی فیرقەخوازی و تایفی گەریی ئەو رژیمە بوون.

بەحرەین لە فێڤرییەی٢٠١١ـەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی دژ بە رژیمی ئالی خەلیفەیە. بەحرەینییەکان خوازیاری لەسەر دەسەڵات لاچوونی رژیمی ئالی خەلیفەو ئازادیی بەندکراوانی سیاسین.

سەرپەیڤ