ئه‌یلوول 19, 2018 17:57 Asia/Tehran
  • هەنییە: خۆپێشاندانەکانی گەڕانەوە هەتا هەڵوەشانەوەی تەواوی گەمارۆی سەر غەززە ڕاناگیردرێ

بەرپرسی نووسینگەی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) پێی داگرت: گەلی فەلەستین بڕیاری داوە بەخوێنی پاکی خۆی و پاسەوان لە سنورەکانی غەززە، گەمارۆی سەپێندراوی دوژمنی زایۆنی بەسەر ئەو کەرتە تێک بشکێنێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "ئیسماعیل هەنییە" لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید "ئەحمەر عومەر" لە ئۆردوگای"شاتی" لەغەززە وتی: خۆپێشاندانی مەزنی گەڕانەوە لە سنوورەکانی کەرتی غەززە هەتا هەڵوەشانی گەماارۆی ئەو ناوچەیەو کۆتایی هاتنی ئێش و ئازارکێشانی دانیشتووانەکانی ڕاناگیردرێ.

خۆپێشاندانەکانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی٢٠١٨ـەوە لەئاراستەی پێداگریی لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان وهەڵوەشاندنی گەمارۆی کەرتی غەززە بەئامادەبوونی شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی سنووریی ئەو ناوچە لەگەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکان دەس پێ کراو هەروا بەردوامە.

هەنییە بەئاماژە بەوەی کە دانیشتووانی کەرتی غەززە بڕیاریان داوە کۆتایی بێنن بە پیلان و دهۆی دوژمنان، وتی: گەلی قارەمانی فەلەستین تێوەگلاوی شەڕ لەدوو بەرەدا بووە، بەرەی شکاندنی گەمارۆی غەززەو بەرەی مافی گەڕانەوەو بڕانی یارمەتییە دراڤییەکان بەئەنرۆوا کە بەهۆی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە بەرەوڕووی پیلانێکی کەم وێنەیە.

حکومەتی ئەمریکا لە درێژەی کردەی دوژمنکارانەی خۆی لەدژ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، ڕایگەیاند، هەموو یارمەتییە دراڤییەکان بە ڕێکخراوی ئەنرۆوای بڕی کە بەرپرسی دابین کردنی ئاسانکارییەکان و یارمەتییە مرۆییەکانە بەملوێنان ئاوارەی فەلەستینی.

بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکی"مامەڵەی سەدە"، قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنیی سەرزەوینە ماوەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن وکەرتی غەززە دەبێ.

لەچوارچێوەی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە، ترامپ شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ شاری داگیرکراوی قودسی وەک پایتەختی رژیمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو ١٤ی مای٢٠١٨ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب گواستەوە قودس.

سەرپەیڤ