ئه‌یلوول 19, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی نەواز شەریف و کجەکەی لە زیندان

دادگەی باڵای پاکستان ئەمرۆ چوارشەم فەرمانی ئازادکرانی نەواز شەریف"ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەو کچەکەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی نیوز پاکستان، دادگەی باڵای ئیسلامئاباد بڕیاری بەندکرانی دە ساڵانی "محەممەد نەواز شەریف"، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و بڕیاری حەوت ساڵ زیندانی مریەمی کچی کە لەژوولای ئەمساڵ دەرکرابوو، هەڵپەسارد.

نەواز شەریف نزیک بە سێ مانگ لەوەپێش لەپەیوەندی لەگەڵ خاوەنیەتی چەند ئاپارتمان لە لەندەن دە ساڵ زیندانی بۆ بڕابۆوە. کچ و زاواکەشی بەتۆمەتی گەندەڵی، بڕیاری زیندانیان بۆ بڕایەوە.

دادگەی باڵای ئیسلامئاباد هەروەها بڕیاری بەندکرانی "محەممەد سەفدەر"، زاوای سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانیشی هەڵپەساردووە.

ئەو دادگەیە بۆ ئازادکردنی هەرکام لەو سێ کەس وەسیقەی نیوملوێن روپیەیی دیاری کردووە.