ئه‌یلوول 21, 2018 11:29 Asia/Tehran
  • واشینگتۆن لە راپۆرتی ساڵانەیدا یەپەگەی لە لیستی تیرۆر دەرکرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵی 2017ی لەبارەی تیرۆرەوە بڵاو کردەوە و لەو راپۆرتەدا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لە لیستی تیرۆر دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی کوردیی سەحەر؛ وەزارەتی دەرەوەی  ئەمەریکا لە راپۆرتەکەدا جەختی لە سەر ئەوەی کردووە  کە لەنێو تورکیا بەرەنگاری پەکەکە و لە وڵاتانی دیکەیش بەرەنگاری داعش بوونەتەوە.

ئەوەی بووەتە جێی سەرنج ئەمساڵ ئەو گوزارشتانە لە راپۆرتەکەدا لابراون کە "تورکیا یەپەگە وەک باڵێکی پەکەکە دەبینێت".

لەو بارەیەوە تورکیا ناڕەزاییەتی دەربڕیوە و لە ڕێی ئاژانسی ئەنادۆڵو ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بارەیەوە وەڵامی دەبێت.