ئه‌یلوول 21, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ بانگەشەی تەلەبیب لەمەڕ هۆی کەوتنەخواری فڕۆکە ڕووسیایەکەی بەرپەرچ دایەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بانگەشەی نوێی رژیمی زایۆنی لەمەڕ هۆکاری خرانەخوارەوەی فڕۆکەی سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئەو بانگەشە نوێیەی رژیمی ئیسرائیل کە گوایە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکەی جۆری ئیلوشین-٢٠ی ڕووسیا، تەیارنەبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا بە سیستەمی لێک جیاکردنەوەی دۆست و دوژمن بووە، رەت کردەوە.

ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند، ئەو قسەو لێدوانانە دوورن لەمەنتقی کارناسانی سەربازی لەبارەی سیستەمی ئێس-٢٠٠ و ئەو سیستەمەی بەرگریی ئاسمانیی سوریا، خاوەن سیستەمی جیاکردنەوەی دۆست و دوژمنی تایبەت بە سوریایە نەک ڕووسیا.

لەکاتی پەلاماری سەرلەبەیانی سێ شەممە١٨ی سیپتەمبەری فرۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی نزیک پێگەی ئاسمانیی "حەمیمیم" سەر بەپارێزگای "لازقیە"ی سوریا، فڕۆکەیەکی سەربازیی ڕووسیا بە١٥سەرنشین کرایە ئامانج و تێکشکێندرا.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، "تەلەبیب"ی  بە بەرپرسی کەوتنەخواری ئەو فڕۆکە زانی و ڕایگەیاند، مۆسکۆ لەهەمبەر ئەو کردە نابەرپرسانە، لەئەنقەست و دوژمنکارانەی تەلەبیب، بۆی هەیە کاردانەوە پێشان بدات.

سەرپەیڤ