ئه‌یلوول 21, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • سەیدحەسەن نەسروڵڵا: پاڵپشتی گەلی فەلەستین دەکەین لەهەمبەر گەڵاڵەی

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت لەسەر داکۆکی لە گەلی فەلەستین لەهەمبەر گەڵاڵەی ئەمریکی ناسراو بە "دانووستانی سەدە".

بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکی ناسراو بە "مامەڵەی سەدە"، قودسی پیرۆز دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەوینە بەجێماوەکانی لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە دەبێ.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتاردانێک کە لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بۆ سەدان هەزار تازیەباری حوسێنی لە گردووپەڕی باشووریی بەیروت بڵاو دەکرایەوە، وتی: ئیسرائیلییەکان دەزانن کە تەوەری خۆڕاگری بەهێزتر بووەو وڵاتان و نەتەوە نوێکان پەیوەستی تەوەری بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی بوون.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بەئاماژە بە تاوانکارییەکانی رژیمی ئالی سەعود لەیەمەن و ستەملێکراوی خەڵکی ئەو وڵاتە، داوای لە هەموو وڵاتانی عەرەب وموسڵمان کرد لەهەمبەر دەسدرێژکاریی عەرەبستانی سەعوودی لەدژ خەڵکی یەمەن بێ دەنگ نەبن.

ناوبراو هەروەها هاودەنگی خۆیان لەگەڵ ئێران و گەلی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و وتی: ئێران گەمارۆ دەدرێ و بایکۆت دەکرێ چونکە پێبەندی ئیسلامەو نایەوێ لەهەمبەر ئەمریکادا سەردانەوێنێ هەتا کەسێک بیەوێ سامان و سەرچاوەکانی بدزێ و بەتاڵانی ببات.

نەسروڵڵا لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران هەردەم لەتەنیشت نەتەوە چەوساووەکانی جیهان، خەڵکی لوبنان و خۆڕاگری و هەروەها لەتەنیشت گەلی فەلەستیندا ڕاوەستاوەو یەکەم وڵات بوو کە کاتێک کە تیرۆریستانی داعش، ئێراقیان داگیرکرد، بەدەم هاواری ئێراقییەکانەوە هات و لەدەسپێکی قەیرانی سوریا لەتەنیشت ئەو وڵاتەدا ڕاوەستاو بەرەنگاری تیرۆریزم بۆوە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، وتی: ئیسرائیل لەتێوەگلان لەهەرشەڕێکی ناوچەدا بەتایبەت شەڕی لوبنان دەترسێ، چونکە خاڵە لاوازەکانی رژیمی زایۆنی زیادیان کردووەو ئەو ڕژیمە دەزانێ کە هەرشەڕێک شوێنهاتی مەترسیداری بۆی دەبێ.

سەرپەیڤ