ئه‌یلوول 22, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • خاچی سور: بارودۆخی مرۆیی لە

وتەبێژی لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سور لە یەمەن رایگەیاند، رەوشی مرۆیی لە پارێزگای حودەیدە، قەیرانییە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس، "عەدنان حیزام" وتەبێژی لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سور لە یەمەن لە دیمانە لەگەڵ ڕادیۆ"سوا" رایگەیاند: زۆرێ لە شارومەندان لە شاری حودەیدە، پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییە خێراکان لەبواری جیاجیادا بەتایبەت کەرتی تەندروستی وپزشکی هەیە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە نووسینگەی ڕێکخەری کاروبارە مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، شەڕ لە بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە زیاتر لە حەفتاو شەش هەزار بنەماڵەی یەمەنی ئاوارە کردووە.

لەهەمان کاتدا، "لیز گراندی" بەرپرسی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاندووە، بەسەدان هەزار کەس لە خەڵکی سیڤیلی یەمەن لەبەر تێکهەڵچوون وپێکدادانەکان لە پارێزگای حودەیدە بۆ زیندوومانەوە خەبات دەکەن، زیاتر لە سەتا بیست و پێنجی منداڵانی ئەو پارێزگایە لەبەدخۆراکی ڕەنج دەکێشن و ٩٠٠هەزار کەس لە دانیشتووانیش هیچ هیوایەکیان بۆ دەسڕاگەیستن بە خواردەمەنی نییە.

عەرەبستان وئیمارات لە١٣ی ژۆئەنەوە پەلاماری بەرفراوانیان بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە، لەڕۆژاوای یەمەن دەس پێ کردووە بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون. بەندەری حودەیدە، سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەنە.

سەرپەیڤ