ئه‌یلوول 22, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: سەربازان و چەکدارانی رژیمی زایۆنی لەدەسپێکی ڕێپێوانی "مافی گەڕانەوە" تائێستا، ١٨٤ فەلەستینی لەوان ٣٢ منداڵ و دوو ژنیان شەهید کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "فەلەستین ئەلیەوم"؛ "ئەشرەف ئەلقدرە" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: ژماری برینداران لە دەسپێکی ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە لەسنوری کەرتی غەززە لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو گەیشتۆتە ٢٠٤٧٢ کەس کە زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەزەبری گولـلە بریندار بوون.

"ئەشرەف ئەلقدرە" وتی: حاڵی٤٤٨کەس لەبرینداران شپرزەیە.

ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی٢٠١٨ـەوە لەئاراستەی پێداگری لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان وهەڵوەشانی گەمارۆی کەرتی غەززە بەئامادەبوونی شارومەندانی فەلەستینی لە لێواری سنووریی ئەو کەرتە لەگەڵ سەرزەییە داگیرکراوەکان دەس پێ بوو و هەروا بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە، تاوانکاریی دڕندانەی رژیمی زایۆنی لەسای پاڵپشتیی هەمەلایەنەی ئەمریکا و نالێهاتوویی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی جاڕدەری مافی مرۆڤ، هەروا بەردەوامە.