ئه‌یلوول 23, 2018 14:57 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ژومارێک  لە فەلەستینیەکان لە پەلاماری چەکدارانی زایۆنیستی

لەبەر تەقەی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باکوور و ناوەندی کەرتی غەززە لانیکەم هەژدە فەلەستینی بریندار بوون .

داگیرکەرانی زایۆنیست شەوی یەکشەممە  بەرەو فەلەستینیانی بەشدار لە چالاکی شەوانەی هاوپێوەند بە خۆپیشاندانی مەزنی  مافی گەڕانەوە لە ڕۆژهەڵاتی جبالیا تەقەیان کرد  . 

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی فەلەستینی ، لەماوەی یەک حەوتەی ڕابردوودا  نۆ فەلەستینی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوایی لەلایەن چەکدارانی زایۆنیستی شەهید و زۆرتر لە 500 کەسیش بریندار بوون.

ڕژێمی زایۆنیستی لە دیسەمبەری ڕابردووەوە  خولی نوێی پەلامارەکانیان  بۆسەر کەرتی غەززە خستوەتە فەرمانی کاری خۆیانەوە.

لەبەرپەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە تئێستا هەزاران فەلەستینی شەهید و بریندار بوونە  . 

کەرتی غەززە لە ساڵی 2006ەوە  لەبن بایکۆتی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایە و دانیشتوانی ئەم کەرتە بەرەوڕووی گرفتی زۆرن.

سەرپەیڤ