ئه‌یلوول 24, 2018 07:08 Asia/Tehran
  • یەک شەهید و 15 بریندار لە لە پەلاماری ئسراییل بۆسەر غەززە

پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، شەهیدێک و چەندین برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە پەلاماری سەربازانی ئیسرایلیی بۆسەر رێپێوانی فەلەستینیەکان لە رۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ، فەلەستینیەک شەهید و 15 کەس بریندار بوون .

 لەشکەریانی زایۆنیست لە چەند حەوتەی رابردوودا بە بیانووی ئەوەی کە ناوی دەنێن هەڕەشەی کۆلارە فەلەستینیەکان ، بە جاران ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززیان داوەتە بەر پەلامار .

ئەشرەف ئەلقدرە" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: ژماری  کوژراوان لە دەسپێکی ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە لەسنوری کەرتی غەززە لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو گەیشتۆتە 184 کەس و ژماری بریندارانیش ٢٠٤٧٢ کەس کە زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەزەبری گولـلە بریندار بوون.

"ئەشرەف ئەلقدرە" وتی: حاڵی٤٤٨کەس لەبرینداران شپرزەیە.

ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی٢٠١٨ـەوە لەئاراستەی پێداگری لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان وهەڵوەشانی گەمارۆی کەرتی غەززە بەئامادەبوونی شارومەندانی فەلەستینی لە لێواری سنووریی ئەو کەرتە لەگەڵ سەرزەییە داگیرکراوەکان دەس پێ بوو و هەروا بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە، تاوانکاریی دڕندانەی رژیمی زایۆنی لەسای پاڵپشتیی هەمەلایەنەی ئەمریکا و نالێهاتوویی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی جاڕدەری مافی مرۆڤ، هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ