ئه‌یلوول 24, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری یەمەن

لە ئوپڕاسیونی ئەرتەش و هیزە جەماوەریەکانی یەمەن لە باکووری ئەو وڵاتە ژومارێک لە بەکریگیراوانی سەعوودی کوژران .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیون ، ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی  یەمەن ئەمڕۆ دووشەمە تڕوموبیلێکی زرەیی سەر بە  بەکرێگیراوانی  سەعوودیان لە بەرەی   سەبرین  لە ناوچەی خوب و شەعەف  لە پارێزگای جەوفی یەمەنیان  تێکشکاند کە بە هۆیەوە ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیان کوشت . لە لایەکی دیکەوە بە هۆی پەلاماری بەکرێگیراوانی  سەعوودی بۆ ناو ماڵی شاروومەندان لە ناوچەی ئەلحەیدین لە پارێزگای لەحەج لە باشووری یەمەن ژنێکی دوو گیانیان کوشت .  لە پەلاماری  فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی ئەمریکایی بۆ سەر شاری زەبید لە پارێزگای حودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەن دوو شاروومەندی یەمەنی کوژران و کەسێکیش بریندار بوو . عەرەبستان بە لاگری ئیمارات ئەمریکا و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی  و ئاسمانی ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی  عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن   تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی  ملوێنان یەمەنی  . عەرەبستانی سەعوودی سەرەڕای ئەوەی کە گەورەترین کڕیاری چەکەمەنی لە جیهانە ، دوای تێپەڕینی 3 ساڵ هێشتا نەیتوانی لە شەڕ لە گەڵ یەمەن سەربکەوێ .

سەرپەیڤ