ڕەخنە لە حکومەتی بەریتانیا لەبەر فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان
ئهیلوول 24, 2018 18:47 Asia/Tehran
ڕێبەری پارتی کرێکاری بەریتانیا ڕەخنەی گرت لە کردەی حکومەتی ترێزا مای لەبەر فرۆشتنی چەکەمەنی بە عەرەبستان.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "ئایریش ئەگزمینر"؛ "جرێمی کوربین" پێی داگرت: لەندەن دەبێ فرۆشی چەک بەعەرەبستانی سەعودی ڕابگرێ هەتا توندوتیژیی و گرژییە بەدیهاتووەکان لە یەمەن، کۆتایی پێ بێ.
ڕێبەری پارتی کرێکاری ئینگلیز وتی: بۆمبارانی خەڵکی یەمەن بەدەست هاوپەیمانی سەعوودی بەکەڵک وەرگرتن لەو چەکانە ئەنجام دەگرێ کە حکومەتی بەریتانیا دەیخاتە بەردەست ڕیاز.
عەرەبستان و ئیمارات بەپاڵپشتی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتانی ئوروپایی لەمارسی٢٠١٥ـەوە بۆردومان کردووە کە لەو کاتەوە تائێستا هەزاران کەس لەوان، دوو هەزار ٢٠٠منداڵ کوژراون.
ڕێکخراوی نەتەوەکان، قەیرانی یەمەنی بەخرابترین قەیرانی مرۆیی جیهان زانی و وشداری دا، لەوانەیە بارودۆخی خەڵکی ئەو وڵاتە، قەیرانیتریش بێ.