ئه‌یلوول 25, 2018 15:05 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن

سوپای عەرەبستان ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدەی لە باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵیی ئەلمەسیرە؛ لە پەلاماری ئاسمانیی ڕۆژی ڕابردووی هێزە سەعوودییەکان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن، زەبر و زیانێکی قورس لەو ناوچانە کەوت.

پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدە لە کاتێکدا درێژەیە هەیە کە سوپای ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە بە مووشەک و تۆپخانە گوندەکانی شاری "رازح"ی دایە بەر پەلامار.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە بە زەبر و زیانەکانی ئەم پەلامارە نەکراوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ