ئه‌یلوول 25, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەدان شارۆچکەنشینی زایوونی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

سەدان شارۆچکەنشینی زایۆنی لەمیانەی کردەوەیەکی پڕلەسووکایەتی و بەچاودێری چەکدارانی ئەو ڕژیمە پەلاماریان بردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی ڕاپورتی دوێنێی هەواڵدەری میهر لەزمان ماڵپەڕی لوبنانی عەهد چوارسەدوو بیست شارۆچکەنشینی زایۆنی هاوکات لەگەڵ چوونە ناو داڵانوو سەکۆی مزگەوتی ئەقسا دەستیان کردە درووشمی دژی ئیسلامی.

لەمساڵی زایینی دا کاری پڕسووکایەتی شارۆچکەنشینەکان بەدژی مزگەوتی ئەقسا پەرەی سەندوەو ئەو شوێنە پیرۆزە بۆتە شوێنی ڕمبازێنی چەکدارو شارۆچکەنشینە زایۆنیستنشینەکان لەپێناو لەنێوبردنی شوناسی ئیسلامی و کریستیەنەکان "بیت المقدس" و جێگۆڕکەی بە هێماگەلی زایوونیستی.

پێشتر ڕێکخراوی زانستی کەلتووری و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتوەکان ( یۆنسکۆ ) لەمانگی ئۆکتۆبری ساڵی دووهەزاروو حەڤدە ڕایگەیاند کە مزگەوتی ئەقسا ئی موسوڵمانەکانەو هیچ پەیوەندیەکی بە جوولەکەکانەوە نیە،

سەرپەیڤ