ئه‌یلوول 26, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • پێشوازیی کۆمکاری عەرەب لە تەیارکرانی سووریا بە سیستەمی بەرگریی

نوێنەری کۆمکاری عەرەب لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، تەیارکرانی سووریا بە سیستەمەکانی ئێس-٣٠٠ی ڕووسی کە هاوسەنگیی دەسەڵات لەنێوان سوریاو ئیسرائیل دەپارێزێ، بۆ جیهانی عەرەبیش باشترە.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی "ئەلعەهد"؛ "جابر حەبیب جابر" نوێنەری کۆمکاری عەرەب لە ڕووسیا وتی: بێتوو سیستەمی ئێس-٣٠٠ بۆ داکۆکی لە هاوسەنگیی نێوان سوریا و ئیسرائیل کەڵکی لێ وەربگیردرێ، بۆ جیهانی عەرەبیش باشتر دەبێ چونکە وڵاتانی عەرەب پێویستیان بە چەکئامێرێکی پێشکەوتوو هەیە بەمەبەستی بەرگریی کردن لە خۆ و ئەوەش پێشان دەدا کە ڕووسیا، وڵاتێکی جێی متمانەیە بۆ جیهانی عەرەب.

جابر حەبیب جابر بەپێداگری لەسەر داکۆکیی کۆمکاری عەرەب لەگشت ئەو هێزانەی لەدژ تیرۆریزم لە سوریا شەڕ دەکەن، وتی: ئەو کۆمکارە بۆ چارەسەریی سیاسی قەیران لە سوریا بەگوێرەی بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەوڵ دەدا.

"سێرگئی شایگو" وەزیری بەرگریی ڕووسیا، دووشەممە ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەنیازە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ ی ڕەوانەی سوریا بکاو هەروەها لەهەوڵدایە ڕێوشوێنی گرینگ بەئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی سەربازانی ڕووسی لەو وڵاتە بگرێتەبەر.

ئەو بڕیارە لە کاردانەوە بە کەوتنە خواری فڕۆکەی سەربازیی ڕووسیاو کوژرانی پانزە سەرنشینەکەی لەکاتی پەلاماری فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆسەر پارێزگای لازقییەی سوریا، گیردرا.

مۆسکۆ، رژیمی زایۆنی بە تاوانباری سەرەکیی خرانە خواری ئەو فڕۆکە ناساند.

سەرپەیڤ