ئه‌یلوول 29, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانی مافی هاووڵاتی بوونی سەدان بەحرینی لە ساڵی ٢٠١٢

ڕێکخراوی بەحرەینی دێموکراسی ومافی مرۆڤ " سەلام " لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ئێستاکە مافی هاووڵاتی بوونی ٧٤٣ شارومەندی بەحرەوینی هەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ڕێکخراوی بەحرەینی دێموکراسی ومافی مرۆڤ" سەلام، لە ڕاپۆرتی خۆیدا هێناویەتی: حەوتەمی نوامبەری ٢٠١٢ ڕۆژی دەسپێکرانی هەڵوەشانی مافی هاووڵاتی بوونی شارومەندانی بەحرەینی بوو کە وەزیری ناوخۆی بەحرەین هەڵوەشانی مافی هاووڵاتی بوونی ٣١کەس لە شارومەندان بریتی لە زانایانی دینی ، نوێنەرانی پەرلەمان، حوقوقدانەکان، مامۆستایانی زانکۆ وڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، دادگەی بەحرەین پێنج شەممەی ڕابردوو حوکمی هەڵوەشانی مافی هاووڵاتی بوونی پێنج شارومەندی دەرکرد وبەم چەشنە ژماری شارومەندانێک کە لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ئیستاکە هەڵوەشانی مافی شارومەندایەتیان هەبووە گەیشتووەتە ٧٤٣کەس. یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمی بەحرەین ، لێکدانەوەیەکی دیاری کراو وڕوونی لە تیرۆریسم نەداوە بەدەستەوە بەڵام بە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ئیزن دەدات کە مافی هاووڵاتی بوونی هەرکەسێک کە لێک بدەنەوە زیان لە بەرژەوەندی وڵات ئەدەن ، لییان وەربگرنەوە. بە پێی مادەی بیست ونۆی ، جاڕنامەی مافی مرۆڤی عەرەبی، کە بەحرینیش مۆری کردووە هەرکەسێک مافی بوونی هاووڵاتی بوونی هەیە وهیچکەس نابێ بە زۆرەملی یا نایاسایی لیی وەری بگرێتەوە. بەحرەین لە ١٤ی فڤوریەی ٢٠١١ شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە ، خەڵکی بەحرەین خوازیاری لەسەرکارلاچوونی ئەم ڕژێمەوئازادی زیندانیانی سیاسین. 

سەرپەیڤ