ئه‌یلوول 29, 2018 19:16 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەحرینیەکان لە دژی کردەوە سەرکوتکارانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە

خەڵکی بەحرەین بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو لەناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ، خوازیاری کۆتایی سیاسەتە هەڵاواردنانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەدژی شیعەکانی بەحرینی بوون./

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، خەڵکی بەحرەین شەوی هەینی بە هەڵدانی دروشم گەلێک لە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە ، لەگەل زیندانیە سیاسیەکانی بەحرینیش هاوخەمی ویەکگرتووییان دەربڕی. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بەکریگیروانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هێرش کردنە سەرچەند ناوچەی بەحرەین ، ئالا ڕەشەکان وهێما مەزهەبیەکانی عاشورایان کۆ کردەوەو شێخ یاسین ئەلجەمریان لە وتاردەرانی تازیەداری ئیمام حسێن ع یان دەسگیر کرد. سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە هەمووساڵێک بە پەلامارکردنەسەر هێماکانی عاشورایی ، تیکدان وخراپ کردنیان وهەروەها دەسگیر کردنی ڕوحانیەکان ، لە بەرپا کردنی کۆبوونەوەی تازیەداری حسێنی ع پێشگیری دەکەن. ، بەحرین لە فڤوریەی ٢٠١١ گوڕەپانی شوڕشی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەڵیفەیە. بەحرینیەکان خوازیاری ڕۆخانی ڕژێمی ئالی خەلیفە وئازادی زیندانیەکانی سیاسین.

سەرپەیڤ