تشرینی یه‌که‌م 02, 2018 20:19 Asia/Tehran
  • داخوازی بۆ نووسینی ناوی ڕژێمی زایونی لە نێولیستی بنپێکەرانی مافی منداڵان

سکرتێری لیژنەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕزگاری بەخشی فەلەستین" ساف" لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد ناوی ڕژێمی زایونی لەنێو ڕاپۆرتی بنپێکەرانی مافی منداڵان تۆمار بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا " سائیب عەریقات" سکرتێری لێژنەی ئیجرایی ڕێکخراوی ڕزگاری بەخشی فەلەستین ساف بە ناردنی نامەیەکی ناڕازیانە بۆ " ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، دانە بەر پەلاماری منداڵانی فەلەستینی بێ تاوان وتەقە کردن بەرەوڕووین لە لایەن سەربازانی زایونیستی بنپێکردنی مافی مرۆڤ زانی. عەریقات بە پیداگری لەسەر پشتیوانی نێودەوڵەتی لە گەلی فەلەستین ، ئاماژەی دایە ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیر کراو وبنپێکردنی مافی فەلەستینیەکان بە تایبەت منداڵان لەلایەن ڕژێمی زایونیستیەوەو وتی: جەنایەتی ڕژێمی زایونی دەرحەق بە منداڵان ،لەوان ، قەڵاچوو ، ڕفاندن ، پەلاماربۆسەر فیرگە ونەخۆشخانەکان ، پێشگیری لە هاتنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە بۆ غەززە وتێکەڵچوونی چەکدارانە لە دژی فەلەستینیەکان هەروا درێژەی هەیە وڕۆژ بۆ ڕۆژ بەربڵاوتر دەبێت. سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سێپتەمبەری ڕابردوو ، لە ڕاپۆرتێکدا کردەوە زالمانەکان دەرحەق بە فەلەستینیەکانی لە لایەن ڕژێمی زایونی بنپێکردنی مافی گەلی فەلەستین ڕاگەیاند . 

سەرپەیڤ