تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • چارەنووسیی خاشۆقجی؛مافی مرۆڤ قووربانیی زێدەخوازییەکانیی ڕۆژئاوا و ئەمریکا

ڕۆژئاواییەکان بە تایبەت ئەمریکا و ئەوروپا بەردەوام خۆیان وەکوو سەرەکیترین لاگرانیی ئازادی و مافی مرۆڤ لە قەلەم داوە و بەردەوام وڵاتانی تر تاوانبار بە بنپێکرانیی مافی مرۆڤ دەکەن. بەم حالەیش لەم بارەوە وەکوو برگەکانی تر لە وان مەسەلەی ترۆریسم، ڕۆژئاواییەکان پەیڕەوی لە کەش و پێوانەکانی دوو فاقییانە دەکەن .

لە ڕوانگەی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا ، وڵاتانی نەیار ویان غەنیمیان بەردەوام لە نێوان بنپێکەرانیی جیددی مافی مرۆڤ دان، لە حاڵێکدا کە شەریکان و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا یان ڕەوشێکی باشییان لەم بوارە دا بووە و یان ئەمەی کە لە بنەڕەتەوە واشنگتۆن سەرنجێک ناداتە ئەم بابەتە لەم وڵاتانە دا .

عەرەبستانی سەعوودی لە وێنەی هاوپەیمانانیی گرنگی ئەمریکایە لە گرنگترین کڕیارانیی  چەک وچۆڵیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاواییە و هەر لەم حاڵەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گۆڕەپانیی هەناردەی نەوت و سەرمایە نانەوە لە وڵاتانی جەمسەری ڕۆژئاواوە.

یەکێ لە گرنگترین و هەر لەم حاڵە دا بێ وێنە ترین برگەکانی بنپێکرانیی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژێمی عەرەبستانی سەعوودییەوە بزر بوون و چارەنووسی نادیاریی جەماڵ خاشۆقجی، ڕۆژنامەوان و ڕەخنەگریی ناودار و بزربووی سەعوودی لە کۆنسووڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ دا.

خاشۆقجی ڕۆژی دووی ئۆکتۆبر دەچێتە کۆنسووڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ دا بۆ تۆمار کردنیی هاوسەرگیری خوێ لەگەڵ "خەدیجە چەنگیز" ڕۆژنامەوانی تورک، بەڵام ئیتر لەو شوێنە نەهاتە دەر. ئەگەری کوژرانیی بێ بەزییانەی خاشۆقجی و تەنانەت باسی پارچە پارچەکرانی جەستەی لە لایەن فەرمانبەرانی بەڕێکراوی سەعوودیا بۆ ئەستەمۆڵ یەکجار زۆرە.

ئەم ڕووداوە لە ئاستی جیهانی دا کاردانەوەی تووندی بە دواوە بووە و داوا بۆ شەفاف کردنەوە لەم بوارە ڕووی لە زۆر بوون ناوەتەوە.کاربەدەستانی پایەبەرزی ژمارێک لە وڵاتانی ئەوروپایی و یەکێتی ئەورووپا، کەنەدا و ئەمریکا وێڕای شەرمەزار کردنیی ئەم کردەوە نائینسانییە و دژی مافی مرۆڤییە، خوازیاری شەفافکردنەوەی ئەم مەسەلە بوونە. لەم پێوەندییە دا فێدریکا مۆگرینی، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا خوازیاری ئەمە بووە کە عەرەبستان ئەم ڕووداوە لێکبداتەوە. مۆگرینی ڕایگەیاندووە ئەم یەکێتییە بە تەواوەتی لە هەڵوێستەکانی مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگری دەکات کە خوازیاری ئەنجامدانی لێکدانەوە لە لایەن عەرەبستان سەبارەت بە ڕەوشی جەمال خاشۆقجی بووە.

سەرەڕای ئەم بابەت و مەسەلانە لە پێوەندی لەگەڵ بزربوونی جەمال خاشۆقجی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری عەرەبستانی دا  هاتوونەتە ئاراوە ، داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرایی خوازیاری سات و سەودای چەک وچۆڵ بووە لەگەڵ سەعوودیا . لەم پێوەندییە ترەمپ بە ئاماژە دان بە داوای ژمارێک کە سەناتۆرەکان بۆ ڕاگرتیی فڕۆشتنی چەک بە ڕیاز  دوا بە دوای کوژرانی خاشۆقجی گوتی ئەم کارە بە هۆی سوودی ١١٠ ملیارد دۆڵاری هەرگیز ئەنجام نادات.

 

سەرپەیڤ