تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 13:02 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی ئەردەن وسوریا بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی نەسیب لە نێوان دوو وڵات لە رۆژی دوشەممەوە

موحەممەد ئیبراهیم شیعار وەزیری نێوخۆی سوریا باسی رێککەوتنی ئەم وڵاتە و ئەردەنی کرد بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوریی نەسیب نێوان دوو وڵات لە ئەمڕۆ دوشەممەوە و دوای سێ ساڵ داخران .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سوریا ، وەزیری نێوخۆی سوریا بە ئاماژە بە پێکهاتنی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی کومیتەی تەکنیکیی ئەم وڵاتە و ئەردەن لە ناوەندی سنووریی جابر لەسەر سنووری دوو وڵات گوتی : دمشق و ئەردەن لە بارەی هەنگاوەکانی تایبەت بە کردنەوەی دەروازەی سنوریی " نەسیب - جابر " نێوان دوو وڵات رێک کەوتن .

بە وتەی موحەممەد شیعار گروپە تەکنیکیەکان چالاکیی نوێکردنەوەی دروازەکە و رێگاکانی سەر بە شاری درعا و هەروەها تۆکمەکردنی هەنگاوی لۆجستیکی بۆ وەڕێخستنی هەمدیسانیان دەست پێکرد تا گواستنەوە و گەیاندنی زەوینی لە رێگەی ئەم دەروازەوە دەست پێ بێتەوە و هاتوچۆی موسافیران و گواستنەوەی کاڵا نێوان دوو وڵات هاسان بکرێ  .

حکومەتی سوریا حەوتەی رابردوو دەروازی سنووریی نەسیبی خستەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی .

سەرپەیڤ