مەترسیی قاتی، هەرەشە لە گیانیی ١٣ ملوێن یەمەنی دەکات
ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریی داوە کە کەمبوونیی خۆراک لەیەمەن دا هەرەشەدەکات لە گیانی ١٣ ملوێن کەس. ئەم شەڕە شوێنهاتی نالەباری بە دواوە بووە و هاوپەیمانیی سەعوودی لە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە کەتن و جینایەتی زۆری ئەنجام داوە .
لیزا گراند، نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یەمەن دا گوتوویەتی کە درێژەی شەڕ لەیەمەن دەتوانێ وەکوو خراپترین قاتی لە سەدەی ڕابردوووەوە تا بە ئێستا بێت لە جیهان دا. ئەو گوتیی کە کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ لەبەر ئەمەی لە یەمەن دا ڕووئەدات "شەرمەزار" بێت.
هەر ئێستا برسیەتی گرنگترین کێشەی زارۆکە بێتاوانەکانی یەمەنییە و گەلێک دیمەنی دڵتەزینی خستۆتە پێش چاوی هەمووانەوە. برسیەتی هێندە بڕستی لێ بڕیون کە ئێسقانەکانیان لە ژێر پێستەوە دیارە. لەم نێوانە دا ڕێژەیێکی تەواو سەبارەت بە ژۆمارەی کوژراوان، برینداران و ئاوارە یەمەنییەکان بە هۆی شەڕیی هاوپەیمانی سەعوودی لەبەر دەستدا نییە.
لە وێنەی شوینهاتەکانی شەڕی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی دژی یەمەن لە نێو چوونی داڕشت و پێکهاتەی بنەماڵە، نەمانی دایک و باب و خوشک و برا، نەخۆشی دەروونی بە هۆی دیتنی دیمەنی دڵتەزینی شەڕ و هێرش بۆ سەر منداڵانی یەمەنی، لە شوێنهاتە دڵەتەزێنەکانی ئەم شەڕەیە.
ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە هاوپەیمانیی بەڕێبەری عەرەبستان داوایکردووە تا پەلامارە ئاسمانییەکانیی کە بە گوتەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕەوشی ژیانیی کەسانی سێڤیل خراپتر دەکاتەوە، ڕابگرێت. شەڕی یەمەن سێ ساڵ لەمەو بەر دەستپێکرا و لانیکەم ١٠ هەزار کوژراو و بە ملوێنان ئاوارەی لێکەوتۆتەوە . زۆرتریی کوژراوان کە سانی سیڤیل بوون.
عەرەبستان لە تەشکی هاوپەیمانییەک لە چەند وڵاتی عەرەبیی و بە یارمەتی و چرای سەوزی ئەمریکا، دژی یەمەن پەلاماری بەربڵاوی دەستپێکرد تا بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەستەڵات، ئامانجە سیاسییەکانی خۆی بێنێتە دی.
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان یەکەم جار لە بەرواری ٢٥ مارچی ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن. فڕۆکە جەنگییەکانیی پێنج وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی فارس(عەرەبستان، ئیمارات، قەتەر، کوەیت و بەحرەین) هاوڕێ لەگەڵ مەغرێب، مێسر ، ئەردەن و سودان لەم پەلامارە دا بەشدارییان کردووە و سومالێش ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە پێگە سەربازییەکانیی بۆ ئەنجام دانی ئەم پەلامارانە داوە .