تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 14:19 Asia/Tehran
  • گوگڵ لە بەشداری کردنی کۆبوونەوەی عەرەبستان کشایەوە

کۆمپانیای گوگڵ لە کاردانەوە بە کوژرانی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی ، ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی سەرمایەنانەوە لە ڕیاز بەشداری ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ کۆمپانیای گوگڵ ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ "دایان گرین"  لە بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە لە کۆبوونەوەی "ڕیاز"دا کە بڕیارە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ کاری خۆی دەست پێ بکات، بەشداری ناکات.

لەو کاتەوە کە هەواڵی کوژرانی "جەماڵ خاشووقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری سەعوودی کە بۆ ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست کاری دەکرد زۆرێک لە ناوەند و ڕێکخراوە گەورەکان و سیاسەتوانان ڕایانگەیاندوە کە لە کۆبوونەوەی ڕیاز بەشداری ناکەن.

"جەماڵ خاشوقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

مێدیاکان چەن ڕۆژ دواتر ڕاپۆرتیان دا کە خاشووقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستاندا کوژراوە.

کۆمەڵگەی جیهانی، خوازیاری ڕوون کرانەوەی ئەو مەسەلەیە و وەڵامی ڕوون و ئاشکرای ڕیاز  لەم بارەوە بووە.

ناوی "جەماڵ خاشووقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بوو.