تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 18:00 Asia/Tehran
  • فەرمانی سەرۆک وەزیرانی سترالیا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تەلاڤیو بۆ بەیتولموقەدەس

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بۆ پەیڕەویی کوێرکوێرانە لە سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی ئەمریکی فەرمانی دا، باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تەلاڤیو بۆ بەیتولموقەدەس بگوێزرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا؛ "سکات مۆریسۆن" کە ناسراوە بەوەی خاوەن ڕوانگەی توندڕەوانەیە، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی ناوخۆی پەرلەمانی لە ژمارێک لە ئەیالەتەکانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند؛ باڵوێزخانەی ئوسترالیا لە ئیسرائیل بۆ بەیتولموقەدەس ڕادەگوێزێ.

ئەو بڕیارەی مۆریسۆن پاش کردەی ئەم دواییەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تەلاڤیو بۆ بەیتولموقەدەس راگەیێندراوە.

ئەو کردەیەی سکات مۆریسۆن لەگەڵ نەیارەتی گرووپە جۆراوجۆرە سیاسییەکان و چالاکوانانی مافە مەدەنییەکانی لایەنگری فەلەستین بەرەوڕوو بووە.

"یەنی وۆنگ" لە نوێنەرانی پارتی کرێکاری ئوسترالیا، کردەی مۆریسۆنی بە هەوڵدانێکی تەنیا پڕووپاگەندەیی ڕاگەیاند بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی پەرلەمانی لەو وڵاتە.

"جۆرج براونینگ" سەرۆکی تۆڕی بەرەڤانی لە مافی فەلەستینین لە ئوسترالیا حکومەتی ئەو وڵاتەی تۆمەتبارکرد بە هاوپەیمانەتی لەگەڵ سیاسەتی پاوانخوازانەو زۆربێژانەی ئەمریکا لە جیهاندا.

پێشتر زۆرێ لە گرووپ و دەزگە مەدەنییە چالاکەکان لە ئوسترالیا، لەبارەی بەدەسەڵات گەیشتنی مۆریسۆن لە ئوسترالیا وشدارییان دابوو.

ئەمریکا نزیک بە پێنج مانگ لەوەپێش باڵوێزخانەکەی لە تەلاڤیو بۆ بەیتولموقەدەس گواستەوە کە لەگەڵ ناڕەزایەتی و ئیدانەی زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەرەوڕوو بوو.