کوژرانی ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی لەیەمەن
سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن، بەکرێگیراوانی سعودیان لەبەرەی نێهەم لەباکووری سەنعا داوەتە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتەلەفزیون، لە پەلاماری ڕۆژی چوارشەممەی سوپا و هێزی جەماوەری یەمەن بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە باشووری قەرەن لەبەرەی نێهێم لەباکووری سەنعای پێتەختی یەمەن، ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودیان کوشت و ژومارێکیشیان بریندار کرد .
بەپێی هەواڵێکی تر، کەناڵی تەلەفزیونی مەسیرە رایگەیاند: لە پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر گوندەکانی ناوچەی سنووریی رازخ لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن، شارومەندێکی یەمەنیان بریندار کرد.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.