تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەید حەسەن نەسروڵڵا لەسەر وشیاری  لە بەرامیەر  فیتنەی دوژمنانی خۆڕاگری

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : ئەم بزووتنەوەیە بە وشیاری و لە سەر ھەست بوون، پیلانی دوژمنان بۆ فیتنە و ئاڵۆزی نانەوە بە دژی خۆڕاگریی، پوچەڵ کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ماڵپەڕی عەهدی لوبنان، سەید حەسەن نەسروڵڵاسکرتێری گشتی حیزبوڵڵالەچاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەڵ فەرمانبەرانی ڕادیۆ نوور لە سییەمین  ساڵوەگەڕی دامەزرانی ئەم ڕادیۆیە وتیشی:  زەقترین گرفتەکان کە ئەمڕۆ موقامە ڕووبەڕوویەتی، هەوڵدان بۆ لە ناوبردنی  خۆڕاگری لە ڕێگەی پەرەپێدانی  فیتنەی حیزبایەتی ، ناوچەیی ، عەشیرەتی و بنەماڵەییە.

سەیدحەسەن نەسروڵڵا  بەئاماژەدان بەگرینگایەتی و گرفتی  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر پێویستی  جیدی تری هەوڵی هێزی موقاومە لەشەڕی میدیایی پێداگری  کرد .

ناوبراو وتی : ئەمڕۆ  بەرپرسایەتییەکی مەزن لەسەر شانی  میدیاکانە بۆ لەناو بردنی فیتنەی دوژمنان.